د.شێركۆ عەبدوڵا

ئەو یاریكەرە ئەفسانەییەی كە ناوی (میسی)یە و پێرێ شەو پەنارتییەكی ناسك و نازداری فەوتاند، ئێستا بە قسەی دەرودراوسێ تووشی كەئابەیەكی قورس بووە و پێویستی بەوەیە هەموومان دڵخۆشیی بدەینەوە. مەعلومی جەنابیشتانە هەر كەسە و لە چاوی خۆیەوە ئەو ئەركە ئینسانی یە بەجێ دەهێنێت و دڵی كاكی میسی گیان دەداتەوە. مەسەلەن بۆ نموونە:

+ سەرۆكی فیفا پێ ی دەڵێت: رۆحت ریازی بێ كوڕم. فتبۆڵێن هەزار سودفەی وای تیایە.
+ ئۆپۆزیسیۆن كلینێكسێكی ئەداتێ و ئەڵێ: گوێشی مەیەرێ میسە گیان. وەرە وەكو ئێمە لە سفرەوە دەست پێ بكەرەوە.
+ راهێنەرەكەی بەرشەلۆنە عەرزی ئەكات: هەزار پەنارتی و قۆنەرەكانت.. وەرە عەقدەكەت بۆ تازە ئەكەینەوە.
+ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس تەلەفۆنی بۆ ئەكات: ئەوە ئەكید سیحرت لێ كراوە. ئێوارە وەرە بە سەیارەیەكی نەجدە ئەتنێرین بۆ لای شێخ وانێك نوشتەیەكت بۆ ئەنووسێ دەم و دەست فەرق ئەكەیت.
+ سوعبەتچی یەكی سلێمانی: خەفەت نەخۆی گیان. پێ یان ئەڵێم لەمەولا گۆڵەكەت بۆ بگوێزنەوە. 
+ ئاشتی هەورامی: توخوا عەیب نی یە خەفەت بۆ پەنارتی ئەخۆی؟! من ئەم هەموو نەوتەم فەوتاندووە و بە خەیاڵیشما نایەت.
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft