د.شێركۆ عەبدوڵا

- وه‌له‌و مه‌شغوڵی‌ ته‌كه‌تولیشی‌، ئه‌كرێ‌ سوئالێ‌ بكه‌م؟!
+ فه‌رماوه‌ گیان.
- گومرگ موهیمتره‌ یان مه‌لا؟.
+ مه‌خسه‌دت چییه‌ رۆڵه‌؟.
- هه‌روا .. حه‌ز ئه‌كه‌م بزانم.
+ هه‌تیو تۆ قه‌ت له‌خۆته‌وه‌ سوئال ناكه‌ی‌. ئه‌كید شتێكت له‌ژێر سه‌ردایه‌.
- من نا به‌گم .. وه‌زعه‌كه‌ شتێكی‌ خراپی‌ له‌ژێر سه‌ردایه‌ بۆ كورد؟.
+ بۆ كورد؟.
- به‌ڵێ‌ .. هه‌تا ئه‌مڕۆش ته‌علیقمان لێ‌ ئه‌ده‌ن ئه‌ڵێن عه‌یب‌و شوره‌یی‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر گومرگ‌و ریزه‌ دوكان له‌ناوخۆیاندا كردیان به‌جه‌نگی‌ مه‌غڵوبه‌. 
+ ئێ‌.
- كه‌چی‌ ئه‌وه‌تا ئێران‌و سعودیه‌ خه‌ریكه‌ له‌سه‌ر مه‌لایه‌ك دنیا كاول ئه‌كه‌ن‌و كه‌سیش لۆمه‌یان ناكات.
+ مه‌سه‌له‌كه‌ هه‌ر مه‌لای‌ رووت نییه‌.
- ئه‌ی‌ چییه‌ تێم گه‌یه‌نه‌؟.
+ مه‌شغوڵم .. دوایی‌.
- توخوا ئێستا..
+ ناتوانم كوڕم.. مه‌جالم نییه‌.. بڕۆ له‌جه‌ماعه‌ت بپرسه‌.
- جه‌ماعه‌ت ئه‌گه‌ر لێشیان بپرسی‌ ئه‌ڵێن به‌خوا ئاگاو عیلم‌و خه‌به‌رمان لێ‌ نییه‌.
+ ئێ‌ ده‌ خۆت محاوه‌له‌ بكه‌ تێبگه‌ی‌.
- قوربان گیان له‌م چاڵاییه‌وه‌ هیچم بۆ مه‌علوم نابێ‌.
- ده‌ بچۆره‌ شوێنێكی‌ به‌رز. كێ‌ رێی‌ لێگرتووی‌؟.
+ یه‌عنی‌ به‌ڕه‌ئی‌ تۆ بچمه‌ سه‌ر مێمبه‌رێ‌؟.
- مێمبه‌ر نا كوڕی‌ خۆم. میمبه‌ر.. حه‌وتی‌ مه‌یه‌رێ‌.
+ بێ‌ قه‌زابی‌ یاخوا فه‌رقیان چییه‌؟.
- فه‌رقی‌ زۆره‌ نه‌گبه‌ت. مێمبه‌ر یه‌عنی‌ ریخۆڵه‌ باریكه‌.

women who cheat on husband redsoctober.com my wife cheated on me now what
pfizer viagra coupons mikemaloney.net free prescription discount cards
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft