د.شێركۆ عەبدوڵا

- هه‌ر به‌جددیته‌ ئه‌ڵێی‌ نابێ‌ دوعایان لێ‌ بكه‌ی‌؟

+ ئه‌ی‌ چۆن بێ‌ ئه‌قڵ؟! . دنیایه‌ك ده‌وڵه‌ت‌و حیزب‌و جه‌ماعه‌ت نانیان له‌سه‌ر داعشه‌.
- توو سه‌ری‌ من؟!
+ ئه‌رێ‌ تۆم بمری‌.. داعش نه‌بێ‌ ئه‌وانه‌ مه‌گه‌ر باوه‌شێن‌و مه‌قه‌ڵی‌ بفرۆشن.
- ده‌باشه‌.. كه‌واته‌ با دوعایان بۆ بكه‌م. بڵێم خوا ده‌ست به‌ باڵی‌ داعشه‌وه‌ بگرێ‌.
+ نه‌كه‌ی‌ هه‌تیو.. ئه‌وه‌ موخاله‌فه‌ی‌ ده‌ستووره‌.
- كام ده‌ستووره‌ به‌گم؟
+ هه‌موو ده‌ستوورێك رۆڵه‌.. ئه‌گه‌ر به‌ ئاشكرا دوعایان بۆ بكه‌ین حه‌یامان ئه‌چێ‌.
- به‌ قورعان ئه‌مه‌ مه‌ته‌ڵه‌. نه‌ ئه‌بێ‌ دوعایان لێ‌ بكه‌م‌و نه‌ ئه‌بێ‌ دوعایان بۆ بكه‌م.. به‌ڕاستی‌ تێی‌ ناگه‌م.
+ ته‌بعه‌ن تێی‌ ناگه‌ی‌.. ئه‌مه‌ دنیای‌ سیاسه‌ته‌ سیاسه‌ت.
- دنیای‌ سیاسه‌ت یه‌عنی‌ چی‌؟!
+ چۆنت تێگه‌یه‌نم رۆڵه‌، نازانم.. دنیای‌ سیاسه‌ت هه‌روه‌كو ئه‌م دنیایه‌ی‌ خۆمان وایه‌ به‌س نه‌وعێكی‌ تره‌.
- چۆن وه‌ك ئه‌م دنیایه‌ی‌ خۆمان وایه‌؟!
+ چاك.. مه‌سه‌له‌ن دوكانی‌ تیایه‌، ده‌ستگێڕی‌ تیایه‌.
- یه‌عنی‌ هینیشی‌ تیایه‌، كه‌ڵه‌گای‌ ئایدیۆلۆجی‌؟
+ به‌ڵێ‌ حه‌ز ئه‌كه‌ی‌ سه‌دت بۆ بژمێرم.
- ئه‌ی‌ قوڕمساغی‌ سیاسی‌؟!
+ ئه‌ویشی‌ تیایه‌.

كوردستانی نوێ
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft