د.شێركۆ عەبدوڵا

شه‌ممه‌، پێش نان‌و چای‌ به‌یانی‌: ئێمه‌ كوڕی‌ خۆمان ناكه‌ین به‌قوربانی‌ كچی‌ هیچ ئیئتیلافێك.
شه‌ممه‌، دوای‌ قاوه‌ڵتی‌ له‌گه‌ڵ عه‌لاوی‌: پێمانوایه‌ ئه‌م به‌زم‌و ره‌زمی‌ چاكسازییه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی‌ سوننه‌كانه‌.
یه‌كشه‌ممه‌، عانی‌ ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ عه‌بادی‌: كورد به‌شێك ده‌بێت له‌چاكسازییه‌كانی‌ دكتۆر عه‌بادی‌.
یه‌كشه‌ممه‌، له‌پێشوازیی‌ عه‌مار حه‌كیمدا: هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ ته‌نیا هه‌ر پرۆژه‌كه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ ئیسلامی‌ به‌پڕۆژه‌ی‌ چاكسازی‌ حلێب ئه‌كات.
یه‌كشه‌ممه‌، له‌ نادی‌: كورد هێشتا رای‌ خۆی‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی‌ به‌غدا یه‌كلایی‌ نه‌كردووه‌ته‌وانێ‌.
دووشه‌ممه‌، كاتی‌ قردێله‌ بڕین: كورد به‌شێكه‌ له‌ عیراقی‌ فیدراڵ‌و داكۆكی‌ له‌ ده‌ستور ئه‌كات.
دووشه‌ممه‌، له‌ پێشوازیی‌ موقته‌دا سه‌دردا: ئێمه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ڵ رۆژ زانیمان عه‌بادی‌ پیاوی‌ چاكسازیی‌ نییه‌.
سێشه‌ممه‌، له‌ڕێی‌ فڕۆكه‌خانه‌: جارێ‌ با بزانین وه‌زعه‌كه‌ چۆن ئه‌بێ‌.
سێشه‌ممه‌، بۆ په‌یامنێری‌ ئه‌نادۆڵ: به‌خوا ئێمه‌ ئاگاو عیلم‌و خه‌به‌رمان له‌ هیچ نییه‌.
چوارشه‌ممه‌، له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ نه‌جه‌ف: پێویسته‌ هه‌موو چاكسازییه‌ك ره‌زامه‌ندیی‌ مه‌رجه‌عییه‌تی‌ پیرۆزی‌ له‌سه‌ر بێت.
پێنجشه‌ممه‌، بۆ بی‌. بی‌. سی‌: هه‌تا ئه‌م حیزبه‌ مه‌زهه‌بیانه‌ له‌سه‌ر حوكم بن چاكسازیی‌ قسه‌ی‌ قۆڕه‌.
پێنجشه‌ممه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ داخراودا: چاویان ده‌رئه‌هات، چی‌ ئه‌كه‌ن با بیكه‌ن، به‌س بۆ په‌زه‌كان خراپ نه‌بێ‌ موشكیله‌ نییه‌.
جوعمه‌، له‌ڕێی‌ سه‌یران: سوننه‌ی‌ عه‌ره‌ب رێگرن له‌ چاكسازیی‌.
جوعمه‌، شه‌و پێش نوستن: هه‌تا به‌رنامه‌كه‌ دیراسه‌ نه‌كه‌ین ناتوانین قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكه‌ین.

ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft