د.شێركۆ عەبدوڵا

+ ده‌ی‌ قوربان گیان مه‌عته‌لمان مه‌كه‌. بیانفه‌رموو با بیاننووسم.
- چی‌ بنووسی‌ گه‌وجه‌ ؟ پێم وتی‌ من ئه‌وه‌نده‌ی‌ قنگه‌ جگه‌ره‌یه‌ك ئیمانم به‌سه‌ری‌ ساڵ‌و بنی‌ ساڵ نییه‌.

+ مۆده‌یه‌تی‌ به‌گم.. ئه‌بێ‌ هه‌تبێ‌‌و پێشبینی‌ شتیش بكه‌ی‌.
- نیمه‌و ناشمبێ‌.. تێگه‌یشتی‌ ؟ به‌قه‌ده‌ر قنگه‌جگه‌ره‌یه‌ك ئیمانم پێی‌ نییه‌.

+ به‌خوا به‌ینی‌ خۆمان بێ‌ وابزانم بیری‌ ئه‌كه‌ی‌ وا زوو زوو ئه‌یخه‌یته‌ جومله‌ی‌ موفیده‌وه‌.
- من بیری‌ جگه‌ره‌ بكه‌م ؟! حه‌یفت نه‌كرد ؟!.. به‌سه‌ری‌ تۆ، براده‌ران چه‌ند بیری‌ ماركسیه‌ت ئه‌كه‌ن منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ خه‌یاڵم لای‌ جگه‌ره‌یه‌. جگه‌ره‌ی‌ خوێڕی‌ چییه‌؟!.

+ وامه‌ڵێ‌ بۆ خاتری‌ خوا.. جگه‌ره‌ زۆر زۆر موهیمه‌... ئه‌بێ‌ سێ‌ چوار ده‌فته‌ر به‌رتیل بده‌ی‌ هه‌تا ئیجازه‌ی‌ ئیستیراده‌كه‌یت ئه‌ده‌نێ‌.
- سێ‌ چوار ده‌فته‌ر به‌رتیل؟ ئه‌مه‌ له‌كوێ‌؟!

+ چوزانم.. ئه‌ڵێن له‌و قوبرس‌و موبرسه‌.
- توو شه‌ره‌فت له‌قوبرسه‌؟

+ سوێندی‌ شه‌ره‌فم مه‌یه‌ قوربان.. شه‌ره‌ف گه‌وره‌یه‌.
- ئاخر ئه‌م قسه‌یه‌ی‌ تۆش زۆر خه‌ته‌رو گه‌وره‌یه‌.


+ یه‌عنی‌ رجوع ببمه‌وه‌؟!
- نه‌خێر. ئه‌گه‌ر ئه‌زانی‌ راسته‌، بۆچی‌ رجوع ئه‌بیته‌وه‌.

+ نازانم . من به‌ واسطه ی‌ زاتێكی‌ وه‌كو جه‌نابته‌وه‌ بیستومه‌.
- واسطەو  ماسطە فشه‌یه‌.. ئه‌زانی‌ بۆ؟

+ ئه‌ی‌ بۆ نازانم !! ئه‌وه‌ نییه‌ كورد ئه‌ڵێ‌  كه‌ڵه‌شێریش نه‌بێت رۆژ ئه‌بێته‌وه‌.
- یان ئه‌ڵێ‌  كه‌شناسییش نه‌بێ باران هه‌ر ئه‌بارێ‌.

+ ره‌حمه‌ت له‌دینت، یان ئه‌ڵێ‌ ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ش نه‌بێ كورد هه‌ر خۆی‌ وه‌زعی‌ قۆڕه‌.
- ئافه‌رم.. یان ئه‌ڵێ‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌باش نه‌بێ‌ خه‌ڵك هه‌ر جنێو ئه‌دات.
walgreen photo coupon codes open walgreen photo coupon code
pfizer viagra coupons mikemaloney.net free prescription discount cards
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft