د.شێركۆ عەبدوڵا

یەكەم: یارییەكەی بەینی ریاڵ و بەرشەت بینی؟
دووەم: ئا بینیم زۆر ناخۆش بوو. زۆر بەزەییم بە هینا هاتەوە.
یەكەم: بە (میسی) یدا؟
دووەم: نەخێر. بە خوشكی حەكەمەكەدا.
     ***** 
ئەم: خانوویەكیان لە گەڕەكی ئێمە دروست كردووە، ئەڵێ ی نیشانەی پرسیارە.
ئەو: یەعنی ئەوەندە خوارە؟
ئەم: نەخێر ئەوەندە گەورە و كەشخەیە كە بیبینت یەكسەر دەم دائەچەقێنی!.
     ***** 
ئەحمەد: ئەزانی بۆچی بە مەسئول ئەڵێن فیل؟
مەحمود: ئاسانە. لەبەر ئەوەی گوێ ی زۆر زلە. ئەتوانێ هەموو داواكارییەكان پشت گوێ بخات.
     ***** 
مامۆستا: ناوی شتێكم پێ بڵێ زۆر زۆر ناسك بێ.
تەلەبە: نۆبەرەی رێواس.
مامۆستا: كوڕم كە ئەڵێم ناسك مەبەستم ئەوەیە بە بچوكترین شت خراپ ببێ.
تەلەبە: مامۆستا هینە، دەستنوێژە.
مامۆستا: نەخێر دەوڵەتی كوردی یە.
     ***** 
سین سوعال: فەرق چی یە لە بەینی كوردستان و فلیمی هندی دا؟
جیم جەواب: مەعلومە خەپە گیان. هەموو فلیمێكی هندی دووسێ بارانی تیایە، بەڵام لە كوردستانا هەموو بارانێك دووسێ حەوزی ماسی ئەكات بە فلیم.
voltarene 50 ningchao.net voltaren dolo
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft