د.شێركۆ عەبدوڵا

+ ده‌نگوباس چى یه‌ لاى تۆ؟
- زۆر عه‌جیبه‌ به‌گم. ئه‌وه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ هیچ خه‌به‌رێك نى یه‌!
+ ده‌ مه‌عناى وایه‌ ده‌نگوباس زۆر زۆره‌ به‌ڵام له‌ ژێره‌وه‌.
- ده‌نگوباس زۆر زۆره‌ به‌ڵام له‌ ژێره‌وه‌؟!.. ئه‌مه‌ به‌ قسه‌ى كێ؟
+ به‌ قسه‌ى مه‌ولاناى رۆمى.. له‌ شیعرێكا وا ئه‌فه‌رمووێ.
- هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌ قه‌برى.. ئه‌ى باشه‌ ناڵێ ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ى ژێره‌وه‌ چۆن باسى سیستمى حوكمڕانى ئه‌كه‌ن له‌ كوردستاندا؟
+ درۆم نه‌كردبێ باسى ئه‌وه‌شى كردووه‌. ئه‌ڵێ سیستمه‌كه‌ عال عال كوڵیوه‌. به‌س دوو شتى بێ ئه‌همێتى نوقسانه‌.
- دوو شتى بێ ئه‌همێت؟! چى و چین؟
+ یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سیستمه‌كه‌ سیستم نى یه‌، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه‌كه‌ حوكمڕانییه‌كه‌ حوكمڕانى نى یه‌.
- ده‌ باشه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه‌ بن قه‌ینا. ترسام ئیقتیراح بكات بڵێ كابینه‌كه‌ فراوانتر بكه‌ن. چونكه‌ هیچ شتێك كۆڵه‌ى كوردى نه‌كوتاوه‌ ئه‌م بنكه‌ فراوانى یه‌ نه‌بێ.
+ یه‌عنى جه‌ناب عالى حه‌ز ئه‌كه‌ى ته‌نیا تاقه‌ حیزبێك وڵات لێ خوڕێت.
- تاقه‌ حیزبێك نا.. به‌ ره‌ئى من دوو حیزب سه‌رو زیادمانه‌. حكومه‌تى جووت حیزبى.
+ ئاخر مه‌سه‌له‌ن كێ و كێ؟
- چووزانم.. هه‌موو حیزبه‌كان ئه‌توانن. به‌ شه‌رتێك یه‌كێكیان پارتى بێت، ئه‌وى تر بۆ نموونه‌ مه‌سیحى یه‌كان. قه‌یچێكا؟
+ رۆڵه‌ گیان شتى وا تامى نابێ. 
- بۆچى تامى نابێ؟
+ چونكه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ شله‌ به‌ شله‌وه‌ بخۆى. شله‌ ئه‌بێ به‌ برنجه‌وه‌ بیخۆى.
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft