د.شێركۆ عەبدوڵا

+ وەرە کەلـلەپووت وەرە سەیرکە.. ئەها رەسمى چى یان داناوە؟!
- ئەى لەوە.. ماسى یە و ئەڕوات؟! بەگم بە خوا لە فۆتۆشۆپ ئەچێ.
+ فۆتۆشۆپ نى یە نەگبەت.. هەقیقەتێکى عیلمى یە و تازە پێ یان زانیوە.
- ئاخر ماسى چۆن ئەتوانێ بڕوات؟! خۆ نەوت نى یە.
+ مەیبەرەوە سەر سیاسەت هەتیو.. من باسى عیلمت بۆ ئەکەم.
- باسى عیلمم بۆ ئەکەى ئەڵێ ى چى؟
+ هەر مەخلوقێک مەنتیقەى حەوزى ببێ بە ئێسقان ئەتوانێ بە کەماڵى ئیسراحەت بڕوات و رابکات و تەنانەت سەرمەوقوڵاتیش بدات.
- مەنتیقەى کوێ ى ببێت بە ئێسقان؟
+ حەوز رۆڵە حەوز.. یەعنى کڵۆک و خوار سێ بەنگە.
- دەى دەى دەى تێگەیشتم.. کەواتە هەموو ئیشێک شەرتێکى هەیە.
+ یەعنى چى هەموو ئیشێک شەرتێکى هەیە؟! ئەم قسە قۆڕەت لە کوێوە هێنا.
- خۆت وات وت بەگم.. خۆت وتت مەخلوقەکان بۆ ئەوەى بتوانن بە پێ بڕۆن پێویستە حەوزیان ببێ بە ئێسقان.. وات نەفەرموو؟
+بەرێ وەڵـڵا قسەکەم وا ئەگرێتەوە.. ئافەرم.. هەر ئیشێک شەرتێکى لەگەڵدایە.
- رەحمەت لە دینت، مەسەلەن ئەگەر ئەتەوێ ببیت بە داعش پێویستە ئەقڵەکەت بکەیت بە گوێزى پووچ.
+ ئەگەر قەراریشت دابێ لەم مەملەکەتەدا بژیت مەفروزە پێشتر دوانزە پەراسووت لە شوێنێک قەرزکردبێت.
- خۆ ئەگەر تەکلیفیشیان لێ کردویت حوکمى وڵات بکەیت، یەکەم شەرت ئەوەیە دڵت لابەریت و تاوێرە بەردێک بخەیتە جێگەى.
 
voltarene 50 ningchao.net voltaren dolo
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft