د.شێركۆ عەبدوڵا

+نەم وت ئەم ساختە چییە وازناهێنێ؟
-ئێ وەڵڵاهی خۆی دە جار لە ئیعلاما وتی تازە تەواو .
+ئیعلامی چی قوربانت بم .ئەو نەوعانە كوا ئیحترامی ئیعلام و شتیان لایە ؟! بەڵام دەستیشی خۆش بێ كاكە . خەڵكەكەی بۆ كەر بووەو چەپڵەی بۆ لێ ئەدەن . ئیتر بۆ بڕوات ؟
-بە ڕەئی من خەتای هەموو لایەكی تیایە بە تایبەت نەقابەی هونەرمەندانی میسر . هەقە بانگی بكەن بڵێن وەرە شیرینی كچی عەبدولوەهاب , تۆ ئەم قەشمەريخانەیە چییە داتناوە ؟
+ جا  هەر ئەو قەشمەريخانەیەی داناوە ؟ ئەی باسی ئەوەی تریان بۆ ناكەی ؟
-ئەحلام ئەفەرمووی؟.. مەوزوعەكەی ئەحلام شتێكی ترە .  ئەو زەختی كەڵەگاكانی ئیماراتی لەسەرە .
+كورە هێواش بۆ خاتری خوا!! چۆن بەو مەسئولانەی ئەوێ ئەڵێی كەڵەگا ؟! ئێمە لە دارای دنیادا بەس ئیاماراتمان هەیە لە شوێنان دوو قسەی خێرمان بۆ بكات .
- ئیماراتی جیقن؟!
+كورە هێواش ئەی هاوار .. چۆن بە ئیمارات  ئەڵێی جیقن ؟! ئەمریكاو ئەوروپا بە ڕۆح لێی ئەترسن .
- لەو ئیماراتە جیقنە؟!
+ لاحەولە وەلا قوەتە ئیللا بیللا.. دیسانەوە وتیەوە جیقن.
- ئەرێ وەڵلڵا جیقنەو ئەولاتریش .
+ یەكێ  گوێی لێبێت وا ئەزانێ ئێمە خۆمان زۆر موهیمین . كوڕی باوكم ئێمە زۆر زۆر لە ئیمارات جیقنترین .
.ناماقوڵت كرد ها .. ئێمە بە قەد نفوسی ئیمارات بەس مەسئول ناوچە و كارگێڕی مەڵبەندمان هەیە 
voltarene 50 ningchao.net voltaren dolo
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft