‬سورە مەرگەیی

لەگەڵ نزیكبوونەوەی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عیراق ململانێكانی‮ ‬نێوان مالیكی‮ ‬و عەبادی‮ ‬روو لە توندبوون دەكەن،‮ ‬هەرچی‮ (‬عەبادی‮)‬یە پێیوایە بە دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬ماف و ئازادیەكانی‮ ‬كورد دەتوانێ گرەوەكە لە مالیكی‮ ‬بەرێتەوە و بۆ چوار ساڵی‮ ‬تر پۆستی‮ ‬سەرۆك وەزیران بۆ خۆی‮ ‬مسۆگەر بكاتەوە،‮ ‬هەرچی‮ (‬مالیكی‮)‬شە بۆ بردنەوەی‮ ‬گرەوەكە و خستنی‮ ‬عەبادی‮ ‬و گەڕانەوەی‮ ‬بۆ پۆستی‮ ‬سەرۆك وەزیران رووی‮ ‬لە كورد كردۆتەوە و وەك بەرگریكارێك لە كورد خۆی‮ ‬دەردەخات،‮ ‬عەبادیش پێیوایە چەندی‮ ‬دژایەتی‮ ‬كورد بكات ئەوەندە زیاتر دەنگی‮ ‬شەقامی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و شۆڤێنیزمەكانی‮ ‬سوننە و شیعە كۆدەكاتەوە،‮ ‬ئەمەریكا و ئێرانیش گرەوی‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬بەشێك لە كێشەكانیان لە ناوچەكە لەسەر ئەو هەڵبژاردنەی‮ ‬عیراق كردووە،‮ ‬بۆیە گومان لەوەدا نییە كە لە سەروبەندی‮ ‬هەڵبژاردن و پێكهێنانی‮ ‬حكومەت ململانێی‮ ‬نێوان عەبادی‮ ‬و مالیكی‮ ‬دەچنە قۆناغی‮ ‬دژایەتی‮ ‬و بەریەككەوتن،‮ ‬ئەو دژایەتی‮ ‬و بەریەككەوتنەی‮ ‬نێوانیشیان عیراق تووشی‮ ‬شڵەژانێكی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬و نێودەڵەتی‮ ‬ئاڵۆز دەكات‮.‬
پرسیار ئەوەیە حزب و لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان چۆن لەو ململانێیەی‮ ‬نێوان مالیكی‮ ‬و عەبادی‮ ‬و گرەوە‮ ‬یەكلاكەرەوەكەی‮ ‬ئەمەریكا و ئێران دەڕوانن؟ ئایا وەك ئێستا و بە دید و بۆچوونی‮ ‬حزبی‮ ‬مامەڵە لەگەڵ ململانێی‮ ‬ئەو دوو شیعە مەزهەبخواز و دیكتاتۆرە دەكەن؟‮ ‬یان پەندیان لە مێژوو وەرگرتووە و لە دیدی‮ ‬نەتەوەییەوە دەچنە ناو ململانێكانی‮ ‬نێوان مالیكی‮ ‬و عەبادی؟
كورد دەبێ ئەو راستییە بزانێ كە هەموو مالیكی‮ ‬و عەبادیەكانی‮ ‬شیعە و سوننەی‮ ‬عەرەب لەگەڵ هەموو جیاوازیە سیاسی‮ ‬و ئەو دوژمنایەتیە مەزهەبیەی‮ ‬نێوانیان،‮ ‬لە دیدی‮ ‬شۆڤێنیزم و چاوچنۆكی‮ ‬عروبەوە لە ماف و ئازادیەكانی‮ ‬كورد دەڕوانن،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام كاریان لەسەر تێكدانی‮ ‬ناوماڵی‮ ‬كورد و قوڵ كردنەوەی‮ ‬جیاوازیە سیاسی‮ ‬و حزبیەكانی‮ ‬ناو لایەنەكانی‮ ‬كوردستان كردووە،‮ ‬لەو بارەشەوە هەر كاتێك ویستبێتیان چەند دەستە و گروپیكی‮ ‬كوردیان لە رێڕەوی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬لاداوە و خستوویاننە سەر باریكە رێی‮ ‬دەستكەوتی‮ ‬كەسی‮ ‬و حزبی،‮ ‬رووداوەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەریش زیندووترین نموونەی‮ ‬ئەو راستیەیە‮.‬
گومان لەوەدا نییە هەڵبژاردنەكان، عیراق دەكەنە گۆڕەپانی‮ ‬بەریەككەوتنی‮ ‬جیاوازیە سیاسیە ناوخۆییەكان و هەڵپەی‮ ‬باڵادەستی‮ ‬هێزە هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتیە دژەكان،‮ ‬ئەوەش دەرگای‮ ‬بەغدا بە رووی‮ ‬كورددا دەكاتەوە،‮ ‬جا ئەگەر حزب و لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان مەستی‮ ‬موزایەدەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەریان بدا و دوور لە ژاوەژاوی‮ ‬حزبی‮ ‬و ئامانجی‮ ‬رشتنی‮ ‬كۆنەقین و تۆڵەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بچنە ناو گۆڕەپانەكە،‮ ‬ئەوا دەتوانن هەڵەكانی‮ ‬مێژوو راست بكەنەوە و تۆڵەی‮ ‬ئەو شكستانەش بكەنەوە كە بەهۆی‮ ‬سەرەڕۆیی‮ (‬تاقمێك‮)‬ی‮ ‬نێو حزبیكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان دووچاری‮ ‬بووین،‮ ‬بەپێچەوانەشەوە كورد تووشی‮ ‬زۆر نەهامەتی‮ ‬دەكەن و رووداوەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر دەبێتە ئەگەری‮ ‬نەهامەتییەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮.‬

ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft