د.شێركۆ عەبدوڵا

× پیاوی‌ راسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خیانه‌ت له‌ هیچكام له‌ خۆشه‌ویسته‌كانی‌ نه‌كات.
× هیچ شتێك به‌ سووك ته‌ماشا مه‌كه‌. قه‌ڵه‌مێكی‌ دووصه‌د و په‌نجا دیناری‌ ئه‌توانێ‌ چه‌كێكی‌ دوو سێ‌ ملیار دیناری‌ ئیمزا بكات.
× نه‌گبه‌تی‌ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستترین ره‌فیقی‌ خۆشه‌ویستترین ره‌فیقت نه‌بی‌.
× هه‌واڵی‌ كۆن و سووتاو پێ‌ ی‌ ئه‌ڵێن مێژوو.
× ئیحتیرامی‌ هه‌موو گه‌مژه‌یه‌ك بگره‌، كێ‌ ئه‌ڵێ‌ سبه‌ینێ‌ نابێ‌ به‌ مه‌سئولت.
× ساڵی‌ جارێك به‌ شتێكه‌وه‌ ئه‌یگرێ‌ كه‌ (365) رۆژ درێژه‌ئه‌كێشێ‌.
× هاوڕێ‌ وه‌ك جل وایه‌، به‌عزێكیان حه‌یای‌ ئینسان ئه‌به‌ن.
× كه‌ركوك ئه‌و (ته‌ڕ)ه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو وشكێكدا ئه‌سووتێ‌.
× باشییه‌كه‌ی‌ میلـله‌تی‌ كورد ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاگای‌ له‌ گه‌نده‌ڵیی‌ به‌رپرسه‌كانه‌، خراپییه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌س ئاگای‌ لێ‌ یه‌.
× هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ یه‌كێتی‌ كارێكی‌ بێهووده‌یه‌؛ مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ی‌ چه‌ند ساڵ هه‌وڵی‌ دا نه‌یتوانی‌.
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft