د.شێركۆ عەبدوڵا


* له‌ڕووی‌ پلاندانانه‌وه‌:
- ئێمه‌ نابێ‌ ته‌ماشای‌ رابردوو بكه‌ین‌و خه‌فه‌تی‌ بۆ بخۆین.
+ ئه‌ی‌ چی‌ بكه‌ین قوربان؟
- پێویسته‌ چاو ببڕینه‌ سبه‌ینێ‌‌و نائومێد ببین.
+++++
* له‌ڕووی‌ ئایینی‌ یه‌وه‌:
- توخوا بیڵێره‌وه‌ عه‌فوو..
+ ئه‌ڵێم بیشیخۆیت رۆژووه‌كه‌ت ناشكێنێ‌.
- رۆژووه‌كه‌ت ناشكێنێ؟!
+ نه‌خێر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك.
- ده‌ كه‌واته‌ پاره‌ی‌ میلـله‌ته‌.
+++++ 
* له‌ڕووی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ یه‌وه‌:
- پاره‌ی‌ پاصم پێ‌ نییه‌.. شتێكم بده‌رێ‌.
+ بۆچی‌ بتده‌مێ‌؟! باوكێك بووی‌ نه‌بووی‌.
+++++ 
* له‌ڕووی‌ ئیداری‌ یه‌وه‌:
- قوربان گیان، ئه‌مه‌ زۆر باشه‌ بیكه‌ین به‌مه‌سئولی‌ كاره‌با.
+ خزمی‌ ئه‌دیسۆنه‌؟!
- نه‌خێر، شه‌وان له‌سه‌عات سێ وه‌ هه‌ڵئه‌سێ‌ بۆ شه‌ونوێژ، ئه‌توانێ‌ له‌گه‌ڵ ده‌سیا فیده‌ره‌كه‌ دابداته‌وه‌.
+++++ 
* له‌ڕووی‌ ئه‌ته‌كێته‌وه‌:
- وابزانم ئه‌یه‌وێ‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ بپچڕێ‌.
+ به‌چییا ئه‌زانی‌؟
- ته‌له‌فۆنم بۆ كرد كه‌چی‌ ئه‌وه‌نده‌ بێ‌ ئسلوبه‌ ئه‌ڵێ‌ فه‌رموو به‌ڕێز.
+++++ 
* له‌ڕووی‌ زمانه‌وانی‌ یه‌وه‌:
- هه‌له‌و.. هه‌موو شتێك ئۆكه‌یه‌؟
+ ئه‌كید
- مێرسی‌ حه‌بیبی‌

walgreen photo coupon codes walgreens coupon code prints walgreen photo coupon code
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft