بورهان محه‌مه‌د فه‌ره‌ج

چه‌قبه‌ستویی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چه‌ندین ره‌هه‌ندی خودی و بابه‌تی نێوخۆی و ده‌ره‌كی  هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌مپه‌ره‌ له‌پێش ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كان به‌خێرای و ده‌ستوبرد، (كاته‌، هه‌ڵبژاردنه‌).
له‌وانه‌یه‌ بپرسن بۆ؟
1- به‌بۆچونی من له‌كوردستاندا پارتی ده‌یه‌وێت حكومه‌تی عیراق درێژه‌ به‌ فشارو كاره‌ ناده‌ستوری و ناڕه‌واییه‌كانی بدات و زیاتر ناشرین بێت و گوتاری حیزبه‌كه‌ی ره‌وایه‌تی وه‌رگرێت و بۆچونی شه‌قام به‌لای خۆیدا رابكێشێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایینده‌دا، گره‌وی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات. جا خه‌ڵك بێ موچه‌یه‌ یان بێ ده‌رامه‌ته‌ ئه‌مه‌ كێشه‌ی ئه‌و نییه‌.
2- ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌عیراق و عه‌بادییه‌وه‌ هه‌یه‌ دیسان  هه‌مان هۆكاره‌، عه‌بادیش ده‌یه‌وێت تاهه‌ڵبژاردنی ئایینده‌ ئه‌م بارودۆخه‌ به‌رده‌وم بێت بۆ لێدانی مالكی و نه‌یار و كوتله‌كانی تر دیسان وه‌ك پاڵه‌وانێك ده‌ركه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایینده‌دا.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئه‌مریكاو فه‌ره‌نساو ئه‌وروپاوه‌ هه‌یه‌ .
ده‌یانه‌وێت لێره‌دا به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه‌ سیاسی و  سه‌ربازی و ئابورییه‌كانی خۆیان به‌دی بهێنن به‌ به‌هێزكردنی عه‌بادی و گروپه‌كه‌ی بۆ لێدان و لاوزكردنی گروپی مالكی و ئێران.
بۆیه‌ پێده‌چێت خێرایی ره‌وتی چاره‌سه‌ر (كیسه‌ڵ) ره‌وبێت.


ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft