سالار مەحمود

سەرۆكایەتی حكومەت لەبەردەم تاقیكردنەوەدان ئایا رێز لەیاساو ئیرادەی پەرلەمان دەگرن و ئاشتی هەورامی دەهێنرێتە پەرلەمان یاخود هەر وەكو رابردوو حكومەت مل نادا بۆ ئیرادەی پەرلەمانی كوردستان.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و بەڕێكاری یاسایی رۆژی ۲٦/۱۱/۲٠۱۷ لە رێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە بە واژۆی ۲٤ پەرلەمانتاری كوردستان داوا كراوە وەزیری سامانە سروشتیەكان لەبەردەم پەرلەمان ئامادەبێ بۆ وڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمان لە ناشەفافیەتی پرۆسەی نەوتی و چارەنووسی گرێبەستەكانی نەوت دەكرێ ئەو وڵامەش بداتەوە كە لەماوەی ئەو ٦۷ رۆژەدا چیكردوە لەو سەردانە فەرمیەیدا كە وەزارەتەكەی رایگەیاندوە لەسەفەری فەرمی بووە.
ئەو پارەیەی پێشوەخت لە فرۆشی نەوت وەرگیراوە لە كام كۆمپانیا وەگیراوە چی لێهاتوە؟ گەر سەرفكراوە چۆن؟ 
۲٥٠ هەزار نەوتی رۆژانەی هەرێم چۆن و بەكێ و بە چ میكانیزمێك دەفرۆشرێ؟
قەرزی كۆمپانیان لە كوێ و چۆن دەدرێتەوە؟
ئەم پرسیارانەو چەندینی تر كەهێشتا لای پەرلەمان و خەڵكی كوردستان نادیارو بێ وڵامن.
بۆچی وەزارەت لەمانگی ئەیلولی ۲٠۱٦ەوە راپۆرتی مانگانەی لەسەر فرۆش و داهاتی نەوت بڵانەكردۆتەوە؟ بۆچی هیچ زانیاریەك نادەن بەپەرلەمان و بەشاراوەیی ماونەتەوە؟
ئەگەر وەزیری سامانە سروشتیەكان وڵامی بڕوا هێنەری نەدایەوە ئەوكاتە دەتوانرێت بابەتی متمانە لێوەرگرتنەوەی بخرێتە دەنگدانەوە كە لە راستیدا بەپێی ئەو دیكۆمێنتانەی لەبەردەستی پەرلەمانتارانن  و هێشتا بۆ رای گشتی وردەكاریەكانی روون نەكراوەتەوەو چاوەڕوانین لەبەردەم پەرلەماندا ئاراستەی بكەین بەو دەلیلانە ئاشتی هەورامی شایستەی متمانە لێسەندنەوەیە.

ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft