د.شێركۆ عەبدوڵا

چل ساڵ لەمەوبەر دكتۆرەكان بەدەست قورحەی مەعیدەوە گیریان خواردبوو. فەقیرانە عیللەتەكە بەتەواوی تێنەگەیشتبوون. فەلەبەر ئەوە هەریەكەو لەئاوازێك دەیخوێند. هەموو ئەیگو لەبنا بیبڕن. هەبوو ئەیگو ئیجاب بە عەمەلەیات ناكا. بنێشتە تاڵی بدەنێ‌ عەلەمی تیا نامێنێت. بەعزێكیش لەو بەینەیا (وەك برایانی یەكگرتوو) ئەیانویست نەشیش بسوتێی و نە دەستی كەباب چییەكە، ئەیانگو هەر بۆ فیز تۆزێكی لێ‌ ببڕن و بیدەنە دەست خوا. ئەو خوا گیانەی كە شەو و رۆژ ئەكات و یەكێك لەو رۆژانەشی هەشتی مارسە كە عەینەن قورعەی  مەعیەدەكەی جاری جاران گیرمان خواردووە بەدەستیەوە. یاڕەبی تۆبە، نەوەڵڵا ئەو گیری خواردووە بەدەستمانە. نازانێ‌ چەپڵە بۆ كام تەرەفداری لێبدات؟ بۆ ئەو ژنە ناسك و نازدارانەی كە بەدەم نێرگەلە كێشانەوە لەچایخانەی شەعب  دۆمینەو ئەزنیف دەكەن؟ یاخود بۆ ئەو پیاوە پێشكەوتوو خوازانەی وڵاتی (تونس)  كە ئیحترامەن بۆ رۆژی ژنان، عەیب نەبێ‌، برۆیان هەڵگرت و هۆقەیەك سوراویان لە لچ و لێویان هەڵسوو؟ یاخود بۆ ئەو پیاوە مونافیقانەی  كە بەدەستێك  قژی دایكی مناڵەكان  رائەكێشن و بەدەستەكەی  تر كورتەنامە بۆ نەشمیل  خانەكان ئەنێرن؟


سەرچاوە: كوردستانی نوێ‌
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft