د.شێركۆ عەبدوڵا

+ حه‌فته‌یه‌كه‌ رێژه‌ی‌ مردن له‌كوردستاندا كه‌می‌ كردووه‌، سه‌به‌به‌كه‌یش مه‌علومه‌. بایكۆتی‌ كارمه‌ندانی‌ ته‌ندروستییه‌. ده‌ هه‌ر بڵێن حكومه‌ت خراپه‌.
+ بی‌ بی‌ سی‌ ئه‌ڵێ‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا داوای‌ سه‌ركرده‌یه‌كی‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ كردووه‌.. به‌موزیعه‌كه‌مان گوت (په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا) كه‌ بكات به‌ئینته‌رپۆڵ.
+ ره‌خنه‌مان لێ‌ ئه‌گرن بۆچی‌ ریشی‌ مه‌لایه‌كتان سوتاند. ئه‌ی‌ ئێوه‌ بۆچی‌ كاتی‌ خۆی‌ دوو گومرگتان سوتاندو كه‌سیش قسه‌ی‌ نه‌كرد؟!.
+ ئه‌نفلۆنزای‌ به‌راز بڵاوبۆته‌وه‌.. خه‌می‌ سیحه‌تی‌ هه‌ڤاڵانی‌ سه‌ره‌وه‌مه‌.
+ خۆم ئاگادارم نیوتن هه‌موو جارێ‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ قانونێك دابڕێژێ‌، به‌ته‌له‌فۆن راوێژ به‌دكتۆر ئاشتی‌ ئه‌كات.
+ ئه‌ڵێن حكومه‌ت بیر له‌موسته‌قبه‌لی‌ میلـله‌ت ناكاته‌وه‌. ئه‌ی‌ ئه‌م پاشه‌كه‌وتی‌ مه‌عاشه‌، ته‌ڕه‌ماشه‌؟!.
+ وتم گه‌وره‌م كێشه‌ی‌ ئه‌م بیست‌وپێنج هه‌زارییانه‌ی‌ كه‌ دیارنه‌ماون خه‌ریكه‌ زل ئه‌بێ‌، فه‌رمووی‌ بێ‌ ئه‌قڵ مه‌به‌، كورد سه‌ددی‌ بێخمه‌ی‌ بیرچۆوه‌، بیست‌وپێنج هه‌زاریی‌ چییه‌؟!.
+ به‌قسه‌م ناكه‌ن ئه‌گینا ئه‌وه‌ ئیشی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ بچێ‌ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غادا بپچڕێ‌.
+ ئێمه‌ به‌سه‌راحه‌ت عه‌رزی‌ ئه‌ردۆغانمان كردووه‌ كه‌ بۆی‌ نییه‌ قسه‌ به‌په‌كه‌كه‌ی‌ تیرۆریست‌و قوڕمساغ‌و ئاژاوه‌گێڕ بڵێ‌.

سەرچاوە: كوردستانی نوێ‌

amoxicillin pill website-knowledge.com albuterol (salbutamol)
rivastigimin med alkohol rivastigimin utan mat rivastigimin och kaffe
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft