د.شێركۆ عەبدوڵا

بەشی یەكەم
ئەلف، ئاوەو ئەیبڕن
بێ‌، بەڵایەو ئەیكڕن
پێ‌، پانكەیەو بێ‌ سوودە
پەڕلەمانی مەسدودە
تێ‌، تەرفیع و تەماعە
تاڵاوی ئیجتیماعە
جیم، جاجم و جۆڵایە
جومعەی بێ‌ كارەبایە
چیم، چاوساغیی دوژمنە
چۆلەكە رەنگكردنە
حێ‌، حەرەس‌و حەڵوایە
حورمەتی بێ‌ حەیایە
خێ‌، خەلەیەو خەرمانە
خشتەی مووچەكەمانە
دال، دەردو دڵدارییە
داهاتە، كە دیار نییە
ری، رێگاو راپرسییە
رق و راوە رێوییە
زێ‌، زراوە تۆقیوە
زەلامەو هەڵتۆقیوە
ژێ‌، ژین و ژمارەیە 
ژێرخانی پڕ پارەیە
سین، سەعدییەو سەلامە
سوئالی بێ‌ وەڵامە
شین، شەربەت‌و شەكراوە
شارەو ئیهمال كراوە
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft