د.شێركۆ عەبدوڵا

+ شه‌ڕه‌ شیعرێك بكه‌ین به‌گم؟
- ئه‌ی چی ئه‌رێوه‌ڵڵا... له‌شه‌ڕه‌ كورسی باشتره‌. ئاده‌ی ده‌ست پێ بكه‌.
+ ئححح..ئحم... هه‌یه‌ زوڵفی درێژه‌، هه‌یه‌ زمانی
- هه‌یه‌ دڵی زۆر پڕه‌، هه‌یه‌ گیرفانی
+ هه‌یه‌ وره‌ی به‌رزه‌، هه‌شمانه‌ لوتی
- هه‌یه‌ ئه‌گریجه‌ی بڕاوه‌، به‌عزێكیش قووتی
+ ده‌ مه‌یبه‌ره‌وه‌ سه‌ر سیاسه‌ت قوربان...ئه‌وه‌ چییه‌ هه‌موو شتێك ناخۆش ئه‌كه‌یت!!
- من ناخۆشم نه‌كردوون رۆڵه‌، شته‌كان خۆیان ئه‌ڵێی زه‌قنه‌بووتن. 
+ ده‌وه‌ڵڵا وانییه‌. من بروسكه‌یه‌كی پیرۆزباییم خوێنده‌وه‌ ئیسپاتی ئه‌كات زۆربه‌ی شته‌كانی ئه‌م وڵاته‌ خۆش و به‌له‌زه‌تن، به‌تایبه‌ت هه‌واڵه‌كانی.
- كوڕه‌ نه‌ختێك ویژدانت بێ... به‌چ دڵێكه‌وه‌ وا ئه‌ڵیی؟
+ قوربان تۆ ئاگات لێی نییه‌. هیچ مه‌مله‌كه‌تێ به‌قه‌ده‌ر ئێمه‌ هه‌واڵی گه‌رموگوڕو حه‌یابه‌ره‌ی نییه‌.
- ئاده‌ی نموونه‌م به‌رێ.
+ نایده‌م، من چ مه‌جبورم. خۆت بڕۆ گوێ بگره‌... هه‌مووشی له‌سایه‌ی مه‌سئوله‌كانه‌وه‌یه‌ ره‌بیی خوا ماڵیان ئاوا بكات... ده‌ بڵێ ئه‌ڵڵاهو ئامین
ـ ...
+ باوه‌ڕ ناكه‌یت؟؟ به‌سه‌ری خۆم كردویانین به‌ سینه‌ما. 
- راست ئه‌كه‌ی، بۆیه‌ شاعیر ئه‌ڵێ: 
له‌م رێگه‌یه‌ ته‌قدیری ئه‌زه‌ل وا بوو كه‌ ئێمه‌
+ پاماڵی جه‌فا بین و ره‌قیب سه‌یر و سه‌فا كا

ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft