د.شێركۆ عەبدوڵا

مه‌سئول: منیش پێنج مانگه‌ مه‌عاشم وه‌رنه‌گرتووه‌.

هاووڵاتی‌: هه‌ی‌ ده‌ستی‌ شكاوم. یه‌عنی‌ له‌ئێوه‌شیان بڕی‌؟!

*****

مامۆستا: ناوی‌ چوار كه‌سم پێ‌ بڵێ‌ ده‌ستنوێژیان له‌یه‌كتری‌ نه‌شكێ‌.

ته‌له‌به‌: مامۆستا هین.. ئه‌ندامانی‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ میونخ.

*****

مه‌عاشخۆر: قوربان ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ وا كه‌مه‌؟.

مودیری‌ بانق: كه‌م نییه‌. هه‌ر ئه‌وه‌یه‌. نیوه‌ی‌ زیاترمان لێ‌ بڕیویت.

مه‌عاشخۆر: نیوه‌ی‌ زیاتر؟.

مودیری‌ بانق: ئه‌رێ‌ وه‌ڵـڵا. ته‌علیماته‌كه‌ وایه‌.

مه‌عاشخۆر: جا توو شه‌ره‌فت ئه‌وه‌ لێبڕینه‌ یان تێبڕین؟؟.

*****

یه‌كه‌م: باشه‌ ئه‌وه‌ بۆ وامان لێده‌كه‌ن، هه‌ی‌ هه‌رچی‌.....

دووه‌م: ده‌ ته‌واوی‌ كه‌ جنێوه‌كه‌.

یه‌كه‌م: نا قه‌ینا.. باقیه‌كه‌یان بۆ پاشه‌كه‌وت ئه‌كه‌م.

*****

ئه‌حمه‌د: ئه‌و كابرایه‌ ئه‌بینی‌ له‌شوێنی‌ مروره‌كه‌ وه‌ستاوه‌و ئیشاره‌ت ئه‌دا؟.

مه‌حمود: ئا... كێیه‌؟.

ئه‌حمه‌د: كاك كامه‌رانه‌. ویژدانی‌ قبوڵ ناكات فولكه‌كه‌ به‌ره‌ڵابێت.

مه‌حمود: ماڵی‌ ئاوابێت یاخوا... خۆی‌ ئیشی‌ چییه‌؟.

ئه‌حمه‌د: مامۆستایه‌و بایكۆتی‌ ده‌وامی‌ كردووه‌.

ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft