د.شێركۆ عەبدوڵا

شاعیر:
رۆنی‌ ده‌یناسۆر، پیترۆڵ
مایه‌ فیتنه‌ی‌ سه‌لكه‌زۆڵ
دانیشه‌ مردووت مرێ‌
توێتكه‌ت بێ‌ له‌سه‌ر سیعرێ‌
بۆ وا ئه‌كه‌ی‌ له‌و كورده‌؟
لاته‌ و مناڵی‌ ورده‌ 

نه‌وت:
بۆیه‌ دێمه‌خواره‌وه‌
بێزاربووم له‌ سه‌ره‌وه‌
به‌رزبم كه‌س نامبینێ‌
هه‌ر كابرا ده‌رمدێنێ‌
با نزمبم و هه‌رزان
وه‌كو قیمه‌تی‌ ئینسان
شاعیر:
نزمبیته‌وه‌ ناژیت
له‌گه‌ڵ خۆت ئێمه‌ش ئه‌كوژیت
ده‌ی‌ سه‌ركه‌وه‌ به‌قوربان
ئومێدی‌ مه‌سئوله‌كان
سه‌ركه‌ویت ئه‌م حكومه‌ته‌
ده‌رئه‌چێ‌ له‌م میحنه‌ته‌

نه‌وت:
ئه‌ی‌ موحه‌لیلی‌ بێ‌ ئیش
هه‌ی‌ لاخه‌به‌ری‌ یاغنیش
بڕۆمه‌ سه‌ر كێوی‌ قاف
كراس له‌به‌ركه‌م شه‌فاف
فڕك و هوڕی‌ تانكه‌رم
بێزاركات ده‌وروبه‌رم
هه‌ر ئه‌وه‌ حاڵتان ئه‌بێ‌ 
هه‌لاج له‌ماڵتان ئه‌بێ‌
چونكێكم بێ‌ سه‌ركرده‌ن
خه‌ریكی‌ بگره‌و به‌رده‌ن
له‌ ته‌ختیتا كڵۆڵن
ده‌نگی‌ دووری‌ ده‌هۆڵن.

amoxicillin pill website-knowledge.com albuterol (salbutamol)
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft