د.شێركۆ عەبدوڵا

1-  مرۆڤی كورد مافی خۆیەتی زبڵەكەی ماڵی خۆیان بخاتە سەتڵی هەر ماڵە دراوسێیەكەوە كە پەسەندی ئەكات.
2- مرۆڤی كورد، ئۆپۆزیسیۆن بێت یان سەر بەدەسەڵات، بۆی هەیە ئیمانی بەو پاشەكەوتە نەبێ‌ كە گوایە حكومەت بۆ مەعاشەكەی ئەكات.
3- گشت تاكێكی كورد بۆی هەیە لانی كەم رۆژانە لە موقابەلەیەكی تەلەفزیۆنی‌و راپرسییەكی ئیعلامیدا بەشداری بكات‌و حساب بۆ رەئیەكەشی نەكەن.
4- كولـلی كوردێكی بەشەرەف مافی ئەوەی هەیە حەوشەی ماڵەكەیان بكات بەنێرگەلەخانەی گشتی بەو مەرجەی ماڵەكەیان روكن‌و سەر جادەی تیجاری بێت.
5- هەموو كوردێك مافی خۆیەتی سەربانی ماڵەكەی بدات بەكۆمپانیای (زێن) بورجی لەسەر دابنێت‌و گوێ‌ نەداتە سیحەتی جیرانەكانی.
6- بۆ كەمكردنەوەی گوشارە دەرونیەكان، هەموو كوردێك بۆی هەیە جنێو بەو مەسئولانە بدات كە وەخت‌و ناوەخت لە تەلەفزیۆنا دەرئەكەون، بەڵام لە دڵی خۆیدا.
7- لە كاتی هەڵامەتدا هەموو كوردێك بۆی هەیە بچێ‌ لە عیادە لاكۆڵانەكەی گەڕەكی خۆیان تێكەڵەیەك لەخۆی بدات‌و گوێ‌ نەداتە رێنماییەكانی كوالیتی كۆنترۆڵ.
8- لە رۆژانی جومعەو موناسەباتدا هەموو كوردێك بۆی هەیە ببێت بە قەساب‌و حەیوانی لات لە ڕێی تاسڵوجەو دەباشان سەرببڕێت.
9- هەموو مرۆڤێكی كورد، تەنانەت حاكمیش، بۆی هەیە لەكاتی ئینتیخاباتا داوای تاپۆكردنی عەرزە تۆزوباكان بكات‌و تەریقیش نەبێتەوە.
10- مرۆڤی كورد، بەتایبەتی كچ، بۆی هەیە لە تەمەنیدا سێ‌ جار تەجمیلی لووت بكات ئەگەر شایەتی هەبوو كە لە سێڵفیدا جوان دەرناچێت.
11- هەر مرۆڤێكی كورد مافی رەوای خۆیەتی بۆ بەڕێكردنی ئیشەكانی، خۆی بە مەسئولێكدا هەڵبواسێ‌‌و كەسیس قامچی تێ‌ نەسرەوێنێ‌.
12- مرۆڤی كورد مافی ئەوەی هەیە بە سادەترین شت دڵخۆشی خۆی بداتەوەو حیزبەكانیش ئازادن لەوەدا كە چۆن نائومێدی بكەن.

ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft