د.شێركۆ عەبدوڵا

د.شیركۆ عبداللە‌

+ ئەلەو زستان.
ـ بەڵێ‌، كێی جەنابت؟.
+ بەهارم.. ئەڵێم ئەوە بۆ دیارنیت؟!.
     ***** 
+ ئەلەو ژیان.
ـ گوێم لێتە فەرموو.
+ تێناگەم بۆ وا سووكمان ئەكەی؟!.
     ***** 
+ ئەلەو داعش.
ـ گیانەكەمی.. ئەمركە.
+ بەو دوعایانە بێ‌ كە ئێمە بۆت ئەكەین.
ـ كوڕی كاك هینی؟.
     ***** 
+ ئەلەو دەرمانسازانی هەرێم.
ـ فەرماوە گیان.
+ كەی لەسەر سیعرێك رێك ئەكەون؟.
     ***** 
+ ئەلەو رۆژنامەی باس.. سلێمانیت لەگەڵە.
ـ ها.. چیت ئەوێ‌؟
+ ئەڵێم بۆ ئەوەندە خەوی ناخۆشم پێوەئەبینی؟.
     ***** 
+ ئەلەو. فەرموو كێم لەگەڵە؟
ـ یەكێتی.
+ كام باڵەیان؟.
     ***** 
+ ئەلەو مالیكی..
ـ عیونی كاكا.
+ پیاوی چاك بە مەیە، با ئیعلانم نەكەن جارێ‌ ساردە.
ـ كێی جەنابت؟.
+ دەوڵەتی كوردی.

ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft