د.شێركۆ عەبدوڵا

یەكەم: ئەڵێن مەریخ كحولی تیایە.
دووەم: زاناكانی ناسا وتیان مەریخ سەهۆڵی تیایە.
سێیەم: كەواتە هەر جاجیكەكەی نوقسانە
*****
مامۆستا: ئەگەر بڵێین فڵانە حیزب حەزی لە شەفافیەت و دیموكراسی و سەروەریی یاسایە، هەروەها لەهەمانكاتیشدا پێ‌ ی خۆشە لە حكومەتدا بێت، ئەو حیزبە چی یە؟
تەلەبە: مامۆستا مەعنای وایە ئەو حیزبە دەشیئێشێ‌ و دەشیخورێ‌.
*****
ئەحمەد: بە رەئی تۆ كێ‌ ئاقڵە؟
مەحمەد: ئاقڵ  ئەو كەسەیە لە كوردستاندا بزانێ‌ خۆی كەر بكات.
*****
تەلەبە: من چۆن بتوانم كامەران بم، مامۆستا؟
مامۆستا: ئاسانە كوڕم.. یەك شەرتی ئاسانی هەیە.
تەلەبە: شەرتەكە چی یە؟
مامۆستا: ئەوەیە براكەت ناوی (كاوە) بێت.
*****
باش: رەخنە لەحیزبەكەت بگریت.
خراپ: بڵێ‌ ی هەقتان چی یە بەسەر شێخ (نەمر)ەوە، چاوی دەرئەهات.
خراپترین: خۆت كوڕە شەهید بیت.
*****
ئەم: كێ‌ ئەم نیو دێڕە شیعرە تەواو ئەكا؟
وەزعەكەمان چەقیوە
ئەو: دیموكراسییش كوڵیوە
ئەوی تر: ئەڵێن خراپ گەنیوە
ئەوی تر تر: مەعاش ئەكا بەنیوە.



سەرچاوە: كوردستانی نوێ‌
pillen propranolol partickcurlingclub.co.uk pillen propranolol
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft