د.شێركۆ عەبدوڵا

+ ئاگات لەو كابرا هندی یە قوڕبەسەرە هەیە؟
- ئای توخواكەی.. داماوە 40 مۆزیان بەزۆر كرد بە قوڕگی یان بۆ ئەوەی زنجیرە ئاڵتونەكە دانێ‌ كە دزیویەتی.

+ بەڕاستی گوناحە .. 40 مۆز زۆر زۆرە.
- ئەزانم زۆرە . بەڵام هەر باشە بەس نییە حۆقنەیان نەكردووە.

+ خۆی لەسەرێگەوە خۆشیشە ئەزانی؟! وەرە هندی بیت و دزییش بكەیت و مۆزیشت بدەنێ‌.
- دۆعا بكە ئەم فیكرەیە نەگاتە لای ئێمە

+ ئەرێ‌ وەڵڵا قوربان. ئەگینا لیجنەكانی مشتەریات ئەبێ‌ هەر بەوەیدا رابگەن بچن كارتۆنە مۆز بگڕن.
- ئەو وەختە ئیتر نانی زۆر كەس ئەكەوێتە رۆنەوە

+ ئەزانم بەڵام ئەركێكی زیادە ئەكەوێتە سەر شانی حكومەت.
- مەخسەدت پارەی مۆزەكەیە؟

+ نەخێر قوربان .. پیاو ئەترسێت گەندەڵی لەمۆزەكەشدا بكرێت. یەعنی مەسەلەن كابرا بیست كیلۆی دەرخوارد ئەدەن ئەنوسن پەنجامان كردووە بە قوڕگی یا.
- وەڵڵاهی راست ئەكەی موشكیلەیە.. باشە ئەو مۆزە دزراوانە چۆن بدۆزینەوە.

+ ئەبێ‌ گومانلێكراوەكان دانێ‌ ی مۆزیان دەرخوارد بدەی.
- ئینجا ئەوە ئەبێت بە حقایەتی مێش.

+ قەیچێكا رۆڵە.. بۆ ئێمە زۆر ئاسایی یە.
- بۆچی ئاسایی یە؟

+ چونكە هەموو شتێكمان هەقایەتی مێشە با ئەمەیشی بچێتە سەر.


en finasteride 5mg go finasteride en
pfizer viagra coupons mikemaloney.net free prescription discount cards
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft