د.شێركۆ عەبدوڵا

+ وەرە رۆڵە سوعبەتم لەگەڵدا كردی‌.. مەتۆرێ‌ ئەڵێم.. وەرە بەخوا نەقڵت ناكەم. چۆن دڵم دێ‌ نەقڵت بكەم؟. ئەوە تاقیمكردیتەوە.. دەوەرە ئیتر.. ئەڵێم تاقیمكردیتەوە.
-جا باشە تاقیكردنەوە هەر بەخەبەری‌ ناخۆش ئەبێ‌..؟!
+ ئەی‌ بەچی‌ تاقیت بكەمەوە كوڕم؟
-بە موكافەئە.. بەپارە..
+ ئەرێ‌ ئێوە بۆ واتان لێهاتووە ئەی‌ هاوار..؟! هەموو عەینەن بەچكە چۆلەكە دەمتان كردووەتەوەو زیقەتان دێ‌.
-زۆر خۆشە قوربان.. تۆ نازانی‌.. بەختەوەرترین مەخلوق چۆلەكەیە.. رۆژی‌ كرمێك‌و دوو سێ‌ مێشوولە ئەخوات‌و ئینجا ئەچێتە سەر تەلی‌ عەمودێك بەئارەزووی‌ خۆی‌ ریقنە ئەكات بەو عالەمەدا.
+ كام عالەمەیان فەیلەقووس!!.
-تەبعەن هەر عالەمی‌ سێ‌.. عالەمەكانی‌ تر بۆخۆیان قەپاتن.
+ ئاخر ئەزانی‌ بۆچی‌ قەپاتن؟ ئەوان وڵاتەكەیان نەداوەتە دەست هەرزەكارو مناڵەورتكە.
-گەورەم ئەو قسەیە لەشوێنانی‌ تر مەكە خراپە.. ئێستا باو باوی‌ گەنج‌و هەرزەكارە.. فەرموو ئێستا بڕۆ تەماشابكە ئەو كوردە هەموو مەشغوڵی‌ چییە.
+ فەیسبوك.
-رەحمەت لەدایك‌و باوكت.. فەیسبوك خۆی‌ عومری‌ چەندە وا ئەو خەڵكە بەڕێوەئەبات؟
+ دە دوانزە ساڵە.
-چاوت لێیە!.. كەواتە تەعلیق لەمناڵ‌و پاتاڵ مەدە.. موشكیلەكەی‌ ئێمە شتی‌ ترە.. زۆر زۆر ئاڵۆزە.. مەگەر ئەمریكا بۆمان حەل بكات.
+ بە تەمای‌ ئەمریكا نەبیت ئاممان.. ئەمریكا ئەوەڵجار ماڵت كاول ئەكات‌و دواییش دێت خەیمەت ئەداتێ‌.

26/10/2016
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft