د.شێركۆ عەبدوڵا

ئەدەبمان سەقەت، هونەر لاسایی‌
راستی‌ گرانەو درۆ خۆڕایی‌
چوار (شت) پێكەوە هەرگیز ناگونجێن
مەیمون‌و عەبا، كوردو تەبایی‌
****
وا پاییز رۆشت‌و پەڵەشی‌ نەدا
لۆش لۆش چووینەوە بەرقاپی‌ بەغدا
بۆ سفرەی‌ خاڵی‌ كامیان زۆر باشە
جەریدەی‌ خەبات یان ئەوەی‌ مەدا؟؟
****
ئەو نە بسماركە نە كیسنجەرە
كەچی‌ ئەمڕۆكە زۆر موعتەبەرە
بەبێ‌ ئەو پەنجە ناكەن بە ئاوا
ئێمە نایناسین یان غەرب كەرە؟
****
هەندێ‌ كارەسات پەندو عیبرەتە
داعش بۆ بەعزێ‌ لایەن نیعمەتە
سەفەری‌ ئەوان بۆیە موهیمە
هەم زیارەتە، هەم تیجارەتە

سەرچاوە: رۆژنامەی كوردستانی نوێ
ئەم وتارە گوزارشت لەراوبۆچوی خاوەنەكەی دەكات

Share :
Facebook Email Twitter Google+ Addthis

وتارەکانی تری نووسەر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft