عەلی ئەكبەر هاشمی رەفسنجانی كێیە؟

عەلی ئەكبەر هاشمی رەفسنجانی سەركردەی سیاسی و ئاینی و سەرۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لەساڵی 1934 لە رەفسنجان لەناوچەی كرمان لەدایكبووە.
لەسەر دەستی ئایەتوڵڵا خومەینی رابەری گشتی پێشوو دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران پەروەردەی ئاینی وەرگرتوە لەپەیمانگای ئاینی قوم خوێندویەتی و لەكۆتایی پەنجاكان بڕوانامەی بە پلەی (حوجەتولئیسلام) بەدەستهێناوە، كە پلەیەك لە ئایەتوڵڵا نزمترە.
ناوبراو دژایەتی دەسەڵاتی محەمەد رەزا شای پەهلەوی كردوەو بەهۆی سەرپەرشتیكردنی ئۆپۆزسیۆنی ئەوكات و پێشڕەوییكردنی لایەنگرانی ئایەتوڵڵا خومەینی، چەندجارێك دەستگیركراوەو سێ‌ ساڵ لە 1975 تا 1977 زیندانیكراوە.
دوای كۆتاییهێنان بەفەرمانڕەوایی شای پەهلەوی، ئایەتوڵڵا خومەینی كردویەتی بە ئەندامی ئەنجومەنی شۆڕش و بەشداری لە دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی ئێراندا كردوە.

لەساڵی 1979 تا 1980 وەزیری ناوخۆ بووە

رەفسنجانی لەساڵی 1980 تا 1989 یەكەم سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران بوەو هەر لەو ماوەیەشداو لەناو پەرلەمان قەوارەیەكی نوێی سیاسی بۆ خۆی دروستكرد، لەساڵی 1988 تا 1989 سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی ئێران بوە.
رەفسنجانی روبەڕوی رەخنەیەكی زۆر بۆوە دوای ئەوەی رێككەوتنی چەكی بەرامبەر ئازادكردنی بارمتە ئەمریكییەكان لەگەڵ ئەندامانی ئیدارەی رۆناڵد ریگانی سەرۆكی ئەوكاتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئیمزا كرد.
دوای كۆچی دوایی ئایەتوڵڵا خومەینی لەساڵی 1989، بەهۆی پەیڕەوكردنی نێوەندگیرییەوە لەنێوان سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەوەدا 95%ی دەنگەكانی لەهەڵبژاردندا بەدەستهێناو بووە سەرۆك كۆمارو، هەروەها لەساڵی 1993 دووبارە بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرایەوە تاساڵی 1997و بەپێی دەستوری ئێرانیش نەیتوانی خۆی بۆ ولایەتی سێیەم هەڵبژێرێتەوە.
عەلی ئەكبەر رەفسنجانی لەساڵی 2007 تا 2011 بۆتە سەرۆكی ئەنجومەنی شارەزایان و لەساڵی 1989ـەوە تاكۆچی دوایی كە ئەمڕۆ دووشەممە 8/1/2017 یە سەرۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft