زەها حەدید



زەها حەدید‌ ژنە ئەندازیاری عیراقی ئەمڕۆ لەتەمەنی‌ 65 ساڵیدا لەفلۆریدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی‌ دوایی‌ كرد.
كۆچی دوایی ناوبراو بەهۆی هەوكردنی سنگەوە بووەو لەنەخۆشخانەی مەیامی لەویلایەتی فلۆریدا خراوەتە ژێر چاودێری پزیشكییەوە. 
زەها‌ حەدید یەكێكە لەو ژنانەی شای بەریتانیا كارەكانی هەڵسەنگاندووەو خەڵاتی‌ پەیمانگای‌ شای‌ بەریتانیای‌ پێ بەخشیوە، ناوبراو دانەری دیزاینی‌ بەشێكی زۆر لەتەلارەكانی  هۆنگ كۆنگ و ئەڵمانیاو ئازەربایجان و وڵاتانی ئەوروپا بووە.
حەدید لەساڵی‌ 1950 لەبەغدا لەدایكبووە، لەساڵی‌ 1982 خەڵاتی‌ پێشبڕكێی‌ تەلارسازی‌ هۆنگ كۆنگی‌ بەدەستهێناوەو چەندین خەڵاتی تری ئاڵتونی بەدەستهێناوە.
ئەندازیار زەها حەدید یەكێكە لەدیزاینەری‌ ئۆفیسی‌ سەرەكی‌ كۆمپانیای‌ (BMW)ی‌ ئەڵمانی.
free viagra samples coupon open free viagra coupon 2016

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft