سووریا.. 329 هاووڵاتیی له‌ غوته‌ كوژراون

-ئه‌نادۆڵ

تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگدا، رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی 329 هاووڵاتیی سڤیلیان له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراو كوشتووه‌ كه‌ 79یان منداڵ و 54یان ژنن.
له‌ ئاكامی هێرشه‌ ئاسمانی و وشكانییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ له‌ پێكدادان پارێزراوه‌كان، 297هاووڵاتی سڤیل كوژراون كه‌ 71یان منداڵ و 41یان ژنن، هه‌روه‌ها له‌ ئاكامی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی رووسیاش كه‌ پشتیوانی رژێم ده‌كات، 32هاووڵاتی سڤیل كوژراون كه‌ هه‌شتیان منداڵن و 13یان ژنن.
هێزه‌كانی رژێم هه‌شت مزگه‌وت، چوار قوتابخانه‌، شه‌ش بنكه‌ی ته‌ندروستی و 13 بازاڕیان له‌ غوته‌ی رۆژهه‌ڵات سه‌ر به‌ پارێزگای ریفی دیمه‌شق بۆردومان كردووه‌.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft