پیرۆ... مه‌ترسیی تسونامی دوای بوومه‌له‌رزه‌

-ئه‌نادۆڵ

دوای ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕێ 7.3 پله‌ پیرۆی هه‌ژاند، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی روودانی تسونامی له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و شیلی لێدرا.
ناوه‌ندی پێشبینیكردنی تسونامی پاسیفیك، هۆشداریی دا له‌ ئه‌گه‌ری روودانی شه‌پۆلی تسونامی مه‌ترسیدار له‌ كه‌ناراوه‌كانی پێرو و شیلی.
به‌ پێی راگه‌یه‌نراوێكی ناوه‌نده‌كه‌، ئه‌و شه‌پۆله‌ تسونامییانه‌ی روو له‌ پێرو ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رزییه‌كه‌یان بگاته‌ یه‌ك مه‌تر.
ناوه‌ندی زه‌مینناسیی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ دووریی 42 كیلۆمه‌تر له‌ ناوچه‌ی ئاكاری پێرووه‌ له‌ قووڵایی 12 كیلۆمه‌تردا، به‌ گوڕی 7.3 پله‌ روویداوه‌.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft