سلێمانی ... هۆشداری ده‌درێت له‌ فرۆشتنی نێرگه‌له‌ی كاره‌بایی



به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ و فرۆشتنی به‌ مناڵی خوار هه‌ژده‌ ساڵان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگاداری دوكان و فرۆشگای بازار و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كاته‌وه‌، نێرگه‌له‌ی كاره‌بایی به‌ مێرد منداڵ نه‌فرۆشن، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌رشوێنێك سه‌رپێچی بكات رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: له‌بازاڕدا جۆره‌ نێرگه‌له‌یه‌ك بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ به‌پیل و پاتری كارده‌كات، دوكاندارانی بازار و گه‌ڕه‌كه‌كان به‌ مناڵی خوار هه‌ژده‌ ساڵیان فرۆشتووه‌، دایكان و باوكان سكاڵایان لای لیژنه‌كان تۆماركردوه‌.
وتیشی: نێرگه‌له‌ زیانی زۆری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت منداڵ كه‌ پێویسته‌ رێگریان لێبكرێت له‌ به‌كارهێنان، خاوه‌نی هه‌ر دوكانێك نێرگه‌له‌ به‌ مێرد منداڵ بفرۆشێت، رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌. 
وتیشی: هه‌روه‌ها كافتریاكانی نێرگه‌له‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ رێگری بكه‌ن له‌ هاتوچۆكردنی منداڵی خوار هه‌ژده‌ ساڵ و نابێت نێرگه‌له‌ی پێشكه‌ش بكرێت، هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی له‌ رێنماییه‌كانی كاركردن بكات، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft