هەوڵی لەسەر كارلابردنی داواكاری گشتی سلێمانی دەدرێت

- پێشكەوت عەبدوڵڵا - سلێمانی 

ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان پشتگیری لە سەرۆكی داواكاری گشتی سلێمانی دەكەن و دەڵێن، زانیارییان هەیە هەوڵێك هەیە بۆ لەسەركارلابردنی.
لەوبارەیەوە سۆران عومەر ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "زانیاریمان هەیە هەوڵێك هەیە بۆ لەسەر كارلابردنی سەرۆكی داواكاری گشتی سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ بەهانەیەك نییە بۆ لادانی سەرۆكی داواكاری گشتی تەنها ئەوەیە روبەڕوی گەندەڵی بۆتەوە.
هاوكات شێركۆ حەمەئەمین ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسەكەدا رایگەیاند، رۆڵی داواكاری گشتی بەرگریكردنە لە بەرژەوەندی گشتی و هاتنە دەنگ لەسەر دۆسییەكانی گەندەڵی و پێشێلكاری.
هەروەها رونیكردەوە، پشتیوانییان لە داواكاری گشتی سلێمانی كردوە لە كەیسەكانی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و بابەتی داخستنی پەرلەمانی كوردستان و گێڕانەوەی موڵك و ماڵی گشتی و ئەو پێشێلكاریانەی بەرامبەر بە هاووڵاتیان و پاشەكەوتی نایاسایی هەیە، ئێستاش ژمارەیەك پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكان لە پرسی لابردنیدا پشتگیری و پشتیوانی بۆ دەردەبڕن.


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft