پڕۆژه‌ی ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌یدسادق وه‌رگرتنی كۆتایی بۆنه‌كراوه‌

- هاشم عه‌لی - هه‌ڵه‌بجه‌ 

پڕۆژه‌ی ئاوی گوندی هانه‌ژاڵه‌، كه‌ ئاو بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌زای سه‌یدسادق دابین ده‌كات، چه‌ند كێشه‌یه‌كی بۆ دروستبوه‌، له‌ئێستاشدا كۆمپانیای جێبه‌جێكار له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌دایه‌. 
له‌وباره‌یه‌وه‌ كاوه‌ عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، به‌هۆی نزمبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی روباری سیروان و دانه‌نانی وه‌رگرێك له‌نزمترین ئاستی ئاوه‌كه‌دا، كێشه‌ بۆ پڕۆژه‌كه‌ دروستبوه‌، پێشتریش به‌هۆی به‌رزی ئاستی ئاو، نه‌توانراوه‌ وه‌رگرێك دابنرێت له‌نزمترین ئاستی ئاوه‌كه‌دا.
وتیشی "ئێستا كۆمپانیای جێبه‌جێكار وه‌رگرێك له‌نزمترین ئاست داده‌نێت و وه‌زاره‌تی شاره‌وانیشیان ئاگاداركردۆته‌وه‌ له‌و كێشانه‌ و نابێت وه‌رگرتنی كۆتایی بۆ بكرێت تا ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بن".




Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft