رەنگە وادەی دروستكردنی هاوپەیمانێتی نێوان لایەنەكان درێژبكرێتەوە

 - كاروان مەحمود

داوای درێژكردنەوەی ماوەی دروستكردنی هاوپەیمانێتی نێوان لایەنەكان دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق. پەرلەمانتارێكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت "بڕیاری كۆتایی نەدراوە".
ئەمین بەكر ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرادیۆی نەوای راگەیاند، هەوڵێك هەیە بۆ درێژكردنەوەی ماوەی هاوپەیمانێتی نێوان لایەنەكان كە رۆژی پێنجشەممەی رابردو كۆتا وادەی هاوپەیمانی بوو بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
راشیگەیاند، كێشەیەك لەبارەی درێژكردنەوەی وادەكە لەنێوان ئەندامانی كۆمسیۆن دروستبوە، هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق داوادەكەن ناوی هاوپەیمانییەكان و بەرنامەی كاریان رونتر لەكۆمیسۆن دیاری بكرێت و هەندێكی دیكەیان پێیانوایە هەرئەوەی لەسەرەتادا دیاریكراوە دابنرێت.
ئەندامەكەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وتیشی "تائێستا رەزامەندی لەبارەی درێژكردنەوەی وادەكە نەدراوە، بەڵام پێدەچێت وادەكەی بۆ ماوەیەك درێژبكرێتەوە". 
بەپێی زانیارییەكانی رادیۆی نەوا، ماوەی هەفتەیەك دیاریكراوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی دروستكردنی هاوپەیمانێتی نێوان لایەنەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق.  

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft