لەم مانگەدا زۆرێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن دادەخرێن

 - كاروان مەحمود

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر كەناڵەكانی راگەیاندن دەگرێتەبەرو لە رۆژی 20ی ئەم مانگەشەوە ژمارەیەكی زۆر لەكەناڵەكان دادەخرێن.
محەمەد گەردی بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە رادیۆی نەوای وت "دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە كەناڵەكانی راگەیاندن پابەندنەبون بە نوێكردنەوەی گرێبەستی كاركردنیان و پێدانی ئەو بڕە پارەیەی قەرزاری وەزارەتی رۆشنبیرین و بڕەكەی دەگاتە نزیكەی 3 ملیار دینار، بەپێی رێنماییەكان رێوشوێنی یاساییان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر". 
وتیشی "رۆژی 5ی ئەم مانگە وەك دوا وادە دیاریكرابو بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە و نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان، بەڵام كەناڵەكانی راگەیاندن بە حزبی و ئەهلی و ئۆپۆزسیۆنەكانیشەوە، پابەندی وادەكە نەبون و قەرزەكەیان رەوانەی وەزارەتی رۆشنبیری نەكردۆتەوە".
بەوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانە رەزامەندی دراوەتە وەزارەتی رۆشنبیری بەپێی رێنماییەكان، رێكارەكان لەگەڵ كەناڵەكاندا بگیرێتەبەر و رۆژی 20ی ئەم مانگەش ژمارەیەكی زۆر لە كەناڵی راگەیاندن بەسەرجەم جۆرەكانیەوە دادەخرێن.
لە هەرێمی كوردستان 143 رادیۆ و 93 كەناڵی لۆكاڵ و 34 كەناڵی ئاسمانی بونیان هەیەو بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەش لە وەزارەتی رۆشنبیریی حكومەتی هەرێم، ژمارەیەك كەم لە كەناڵەكان پابەندی نوێكردنەوەی موڵەتی كاركردنیان بون.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft