وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق ئاوارەكانی خورماتو قبوڵ ناكات

 - سالم سەلیم 

بەرپرسێكی یەكێتی لە قەزای خورماتو رایدەگەیەنێت، وێڕای ناردنی چەندین شاندی جەماوەری و حزبی و نوێنەرانی كورد بۆ بەغدا، تائێستا هیچ جۆرە رێككەوتنێك نەكراوە بۆ ئاساییكردنی دۆخی ئەمنی قەزاكە و پێشێلكاریەكانیش بەشێوەی جاران بەردەوامن.
حەسەن بارام بەرپرسی كۆمیتەی خورماتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رادیۆی نەوا وتی "رەوشی ئەمنی خورماتوو ئاسایی نەكراوەتەوە و سەرجەم دامودەزگاكانی لەلایەن هێزەكانی حەشدی توركمانی قەزاكەوە كۆنترۆڵ كراون و چەندین بەرپرسی ئیداریی كوردیش لە پۆستەكانیان دورخراونەتەوە".
حەسەن بارام لەدرێژەی لێدوانەكەیدا لە بارەی رەوشی ئاوارەكانی  خورماتوش وتی " لەم وەرزە ساردەدا دۆخی ئاوارەكان تا دێت خراپتر دەبێت، هاوكات وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراقیش بە ئاوارە هەژماری نەكردون و لەهەموو مافێكی ئاوارەیەتی بێبەشی كردون".

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft