بریكاری پێشوی وەزارەتی دارایی، حكومەتی هەرێم ئاگاداردەكاتەوە

 – سالم سەلیم 

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق جەخت دەكاتەوە، حكومەتی عیراق دەستی دەستی بە هەرێم و خەڵكەكەی دەكات بۆ ئەوەی كێشەو قەیرانەكانی قوڵتر ببنەوە و پێناچێت جدی بێت لە ناردنی موچە بۆ هەرێمی كوردستان .
د. فازیل نەبی شارەزای ئابوری و بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق بە رادیۆی نەوای راگەیاند: پێشتریش  بەرپرسانی هەرێمى ئاگاداركردووەتەوە لەوەی بڕواناكات عیراق موچە رەوانەی هەرێم بكات، بەڵام پێویستە حكومەتی هەرێم ئەوەی لەسەریەتی جێبەجێی بكات و لیستی موچەخۆران رەوانەى بەغدا بكات.
د. فازیل نەبی لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ رادیۆی نەوا وتیشی "ئەگەر گۆڕانكاری لە بودجەی گشتی عیراقدا نەكرێت و پشكی هەرێم بە تەواوی جێگیر نەكرێت، ئەوا حكومەتی ناوەند هیچ پشتیوانيیەكی یاسایی نابێت بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم".

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft