لەبارەی دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان ڕونكردنەوە دەدرێت

 - كاروان مەحمود

دەنگۆی دابەشكردنی دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان پێش دەسپێكردنی وەرزی دووەمی خوێندن بڵاو دەبێتەوەو بەڕێوەبەری ژمێریاری لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش ڕونكردنەوە لەوبارەیەوە دەدات.
شێركۆ سەعید، بەڕێوەبەری ژمێریاری لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەرادیۆی نەوای راگەیاند: داواكاری ئاراستەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم كراوە بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی هاندانی مامۆستایان بەڵام تائێستا بەفەرمی هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی دیاری نەكراوە.
وتیشی:" لەڕۆژانی ڕابردوو پەیوەندیمان بەگەنجینەكانەوە كردووە بۆ ناردنی لیستی ناوی مامۆستایان بەڵام ئاگاداریان كردووین تائێستا لەلایەن وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجكردنی پارەكە نەدراوە".
دڵنیاییشیدا، لیستی ناوی مامۆستایان ئامادەكراوەو هەركات لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڕیاری خەرجكردنی پارەی پێویست بدرێت لیستی ناوەكان رەوانەی گەنجینەكان دەكرێت.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft