لەكەلار منداڵێك گیانی لەدەستدا


ئێوارەی ئەمڕۆ 13 كانونی دووەم لەقەزای كەلار ئۆتۆمبێلێك لەئافرەتێك و منداڵێك دەدات و منداڵەكە پاش گەیشتنی بەنەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
رائیدی مافپەروەر علی جەمال قەدووری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لەپەیجی پۆلیسی گەمیان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەكی گازینۆی قەزای كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری فۆرت ئافرەتێك و منداڵەكەی دەكات بەژێرەوەو دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانە منداڵەكە بەناوی (محمد غەفار محمد ) لەدایكبووی 2013 گیانی لەدەستدا و دایكی منداڵەكەش بەسەختی برینداربووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە: لەئێستادا دایكی منداڵەكە لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار چارەسەری پێویستی بۆدەكرێ و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندكراوە. 


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft