بەدواداچوون بۆ پرۆژە چاكسازیەكەی حكومەتی هەرێم دەكرێت

 - كاروان مەحمود

بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە چاكسازیەكەی حكومەتی هەرێم كراوەو چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەیەكی دیكە لەبارەی پرۆژە یاساكە بكرێت.
هیڤا حاجی میرخان بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان بەرادیۆی نەوای راگەیاند: هەفتەی ڕابردوو خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسا چاكسازیەكەی حكومەتی هەرێم كە ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستانی كردبوو كراوەو چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەش كۆبوونەویەكی دیكە لەبارەی پرۆژە چاكسازیەكەی حكومەت بكرێت.
راشیگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمجارەدا وردەكاری پرۆژەكە خوێندنەوەی بۆ دەكرێت و بەپێی ئامارو داتا بەردەستەكان بەدواداچوونی زیاتر دەكەین، بزانین چی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەبێت و خاڵە باش و خراپەكان لەپرۆژە یاساكە دیاری بكرێت.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لەپەرلەمانی كوردستان وتیشی:" پرۆژەكە پێویستی بەوردەكاری هەیەو پێویستی بەكاتی زیاتر هەیە و ناشزانرێت لایەنە سیاسیەكان تاچەند موزایەدە لەبارەی پرۆژە چاكسازیەكە دەكەن یاخود سەرجەم لایەنەكان پێكەوە هەوڵی جێبەجێكردنی دەدەن".


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft