زەرەر و زیانەكانی بومەلەرزەكەی ناحیەی بەمۆ دەستنیشان دەكرێن

 - هاشم عەلی - هەڵەبجە

پارێزگارو جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەگەڵ  ئەنجومەنی موختارەكانی ناحیەی بەمۆی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە كۆبونەوە و لەبارەی زیانی بومەلەرزەكەی ساڵی رابردوی ناحیەكە و گوندەكانی گفتوگۆیان كرد.
لەوبارەیەوە كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە رادیۆی نەوای راگەیاند، كۆبونەوەكەیان سەبارەت بە دیاریكردنی زیانەكانی ناحیەكە و گوندەكانی بو لەڕووی كەرتە گشتییەكانی وەك كارەباو قوتابخانەو سەرجەم بینا حكومییەكان، كە بەهۆی بومەلەرزەكەوە زەرەرمەند بون.
وتیشی "حكومەتی هەرێم بودجەیەكی بۆ دیاری كردوین بۆ چارەسەری كێشەكانی ناحیەكە، هەربۆیە لیژنەیەكمان نارد بۆ خەمڵاندنی زیانەكان بۆ خێرا چارەسەركردنی كێشەكانی كەرتە گشتی و خزمەتگوزارییەكان".

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft