په‌رله‌مانتارێكی پارتی: وه‌زیرانی ناوخۆی هه‌رێم و عیراق هاوڕان

– ئه‌نادۆڵ

شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌باره‌ی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا، نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، گرنگی خۆی هه‌یه‌ بۆ تێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌باره‌ی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانه‌وه‌.
وتیشی "سه‌ردانه‌كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ هه‌ردوولا، به‌ئامانجی تێكگه‌یشتنی هاوبه‌شه‌ له‌باره‌ی پرسی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عیراق و كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، هاوڕان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان.
نه‌جیبه‌ نه‌جیب پێیوایه‌ كێشه‌كانی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌، كه‌ بڕیاری تاكه‌كه‌سی ده‌دات به‌بێ ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌ك.
وتیشی "داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته‌سه‌ر هاووڵاتیان، وێڕای ئه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی فیدرالیدایه‌".
نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رونیكرده‌وه‌، هه‌رێم له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2010ه‌وه‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی هه‌یه‌ و تائێستا به‌ هه‌ڵپه‌سێراوی ماونه‌ته‌وه‌.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft