"نه‌مویستوه‌ ته‌قه‌ له‌ نوێژخوێنان بكه‌م ته‌نها ویستم كه‌سێك بكه‌مه‌ ئامانج"

-پێشكه‌وت عه‌بدوڵڵا-سلێمانی

ئه‌و كه‌سه‌ی دوێنێ له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكدا له‌ ناحیه‌ی شۆڕش، دوو هاووڵاتی كوشت، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.
ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ به‌ رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، دوای روداوه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی 12-1، سه‌رجه‌م هیزه‌ ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌ راسپێردران بۆ لیكۆڵینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر تۆمه‌تباری روداوه‌كه‌ و سه‌رجه‌م بازگه‌كانی سنوره‌كه‌ش ئاگاداركرانه‌وه‌، كه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردودا، كه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركرا و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ره‌. له‌ لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا  كه‌ ته‌قه‌ی له‌ نوێژخوێنان نه‌كردوه‌، به‌ڵكو ته‌نها ویستویه‌تی ئه‌و هاووڵاتییه‌ بكاته‌ ئامانج، به‌ڵام كه‌سێكی دیكه‌ش پێوه‌بوه‌.
وتیشی "به‌پێی دانپێدانانه‌كانی، چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ئیستا، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه‌دا هه‌بووه‌ كه‌ كوشتویه‌تی".
به‌وته‌ی قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ، هیچ كام له‌و دوو هاووڵاتییه‌ دانیشتووی ناحیه‌كه‌ نه‌بوون و ته‌نیا بۆ سه‌ردانكردن چوبونه‌ شۆڕش.
رۆژی 12-1 دوای نوێژی هه‌ینی، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوللـه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی شۆڕش، دوو هاووڵاتی به‌ركه‌وتن و یه‌كێكیان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، گیانی له‌ده‌ستدا.




Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft