ئارام شێخ محه‌مه‌د سێ مه‌رجی عیراقی بۆ هه‌رێم ئاشكراكرد



ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی عیراق ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ست كردوه‌ به‌ سێ خاڵه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌ راده‌ستكردنی نه‌وت و فڕۆكه‌خانه‌ و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان.
ئه‌مڕۆ ئارام شێخ محه‌مه‌د له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا له‌ شاری سلێمانی وتی "حكومه‌تی عیراق سێ خاڵی كردۆته‌ بنه‌ما بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، كه‌ بریتین له‌ نه‌وت و فڕۆكه‌خانه‌ و سنوره‌كان، ئه‌وه‌ش له‌گفتوگۆدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌ به‌ هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێن یان به‌ چ شێوه‌یه‌كی تر بێت، چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌یان یاسای هه‌یه‌ و حكومه‌تی فیدرالی به‌ ویستی خۆی ناتوانێت مه‌رجه‌كانی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌رێمدا".
وتیشی "كاتێك حكومه‌تی عیراق ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ی دیاریكراوه‌ ده‌فرۆشێت، پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ یاساكه‌دا دانراوه‌ و دیاریكراوه‌، كاتێك ئه‌و خاڵانه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ژێر ده‌ستیدایه‌ راده‌ستی بكات، ئه‌وكات حكومه‌تی فیدرالی ناتوانێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌نێرێت".






Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft