سه‌نته‌ری میترۆ: ساڵی رابردو 338 میدیاكار پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر كراوه‌

- پێشكه‌وت عه‌بدوڵڵا - سلێمانی

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان و رێكخراوی پاڵپشتی میدیایی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماری توندوتیژییه‌كانی دژی رۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ ساڵی 2017 خسته‌ڕو، به‌پێی ئاماره‌كه‌ش پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه‌، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی سه‌نته‌ره‌كه‌ ده‌ستنیشانكرا.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ له‌ ساڵی 2017دا، 419 حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ 338 رۆژنامه‌نوس و ده‌زگای راگه‌یاندن كراوه‌، چوار حاڵه‌تی كوژران، دوو حاڵه‌تی تیرۆر، 14 حاڵه‌تی برینداركردن له‌كاتی روماڵكردن، 10 حاڵه‌تی برینداركردن له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدا، 206 رێگری، 12 حاڵه‌تی شكاندنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی، 25 حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی، 33 حاڵه‌تی ده‌ستگیركردن به‌بێ بڕیاری دادگا، 58 حاڵه‌تی هێرش و لێدان، 18 حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌، هه‌شت حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن، دوو حاڵه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌، سێ حاڵه‌تی هێرشی ئه‌لیكترۆنی، هه‌شت حاڵه‌تی سوتاندن و به‌تاڵانبردنی نوسینگه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندن، حه‌وت  حاڵه‌تی راگرتنی په‌خش و 
پێنج حاڵه‌تی داخستنی نوسینگه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندن هه‌بوه‌.
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسیمه‌كه‌دا داوای له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد قه‌ره‌بووی كه‌ناڵ و رۆژنامه‌نوسان بكاته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتوه‌.
وتیشی "به‌داخه‌وه‌ بۆ ساڵی 2017، پێشێلكارییه‌كان به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2016 زیادیانكردوه‌".
له‌ كۆتاییدا پۆستی رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆش له‌لایه‌ن ره‌حمان غه‌ریب-ه‌وه‌ درابه‌ دیاری محه‌مه‌د


Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft