تا دەگاتە قوتابخانە قژی دەیبەستێت، بەڵام دڵخۆشە


قوتابی چینی وێنەیەكی نایابی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاودەبێتەوە و لە ماوەیەكی كەمدا دەنگدانەوەیەكی زۆری دەبێت.
ماڵپەڕی "یونیلاید" بڵاویكردۆتەوە، ئەو قوتابییە لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەكەیەوە وێنەكەی گیراوە و بۆتەجێی سەرنجی هاووڵاتیانی چین.
ئەو منداڵە تەمەنی 8 ساڵی تێنەپەڕاندوە، بەڵام رۆژانە 4.5 كیلۆمەتر بەپێ دەبڕێت تا دەگاتە قوتابخانە سەرەتاییەكەیان لە شارۆچكەی شینجی، بەڵام لە زستاندا پلەی گەرمای ناوچەكەیان دەگاتە 9ی ژێر سفری سیلیزی و بەهۆیەوە قژی، برۆ و برژانگی دەیبەستێت.
ئەو منداڵە ناوی وانگ فومانە و دەڵێت "رۆژانە یەك كاتژمێرم پێدەچێت تا دەگەمە قوتابخانەكەمان. هەست بە سەرما دەكەم، بەڵام زەحمەت نییە بەلامەوە، چونكە خەونی ئەوەم هەیە ببمە ئەفسەر، چونكە ئەفسەری پۆلیس دەتوانێت كەسانی خراپ دەستگیر بكات.
بڵاوكردنەوەی وێنەكەش بۆتەهۆی ئەوەی بڕی نزیكەی 24 هەزار پاوەند لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ دامەزراوە پەروەردەییەكەی ئەو ناوچەیە تەرخان بكرێت، كە كێشەی دارایی هەیە و كاریگەری لەسەر قوتابییەكانیشی داناوە.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft