باران بارین روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات


پێشبینی ده‌كرێت باران بارین روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك بگرێته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی 48 كاتژمێری داهاتوی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، سبه‌ینێ 14-1 هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ژێر كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ئاسمانی هه‌ولێر و سلێمانی له‌ نیمچه‌ هه‌وره‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو و ئه‌گه‌ری نمه‌ بارانیش هه‌یه‌ له‌كاتی شه‌ودا.
ئاسمانی دهۆكیش ده‌بێته‌ هه‌وری ته‌واو و له‌ شه‌ودا باران بارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا ده‌ستپێده‌كات.
هه‌روه‌ها كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و ئه‌گه‌ری باران بارین له‌ئارادا نییه‌.



Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft