شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌یه‌ده‌ كۆبونه‌وه‌


شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی "په‌یه‌ده‌" كۆبۆوه‌.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی ماكس مارتن سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردبوو، له‌گه‌ڵ ئاڵدار خه‌لیل جێگری هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و پارته‌ كۆبۆته‌وه‌.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسانی په‌یه‌ده‌ داوایان له‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردوه‌ بۆ دامه‌زراندنی سیستمی فیدراڵی له‌ سوریا پاڵپشتیان بكه‌ن.
دواتر شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی كۆبانێ-ی كردوه‌ و له‌گه‌ڵ شاهین جیلۆ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆبۆته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ره‌ققه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه‌ كردوه‌، كه‌ پێشتر به‌هۆی رزگاركردنی له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتوه‌.

Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft