پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ده‌خرێته‌ڕو

- هاشم عه‌لی - هه‌ڵه‌بجه‌ 

رێكخراوی ماڵی سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌ به‌شداری مامۆستایانی زانكۆو چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رۆشنبیران، وۆركشۆپێك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم رێكده‌خات.
له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌روان مه‌زهه‌ر رێكخه‌ری وۆركشۆپه‌كه‌ به‌ رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، ئامانجیان له‌ رێكخستنی ئه‌و وۆركشۆپه‌، وه‌رگرتنی راوپێشنیاری مامۆستایانی زانكۆو رۆشنبیرانه‌ له‌باره‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی یاسایه‌كی باش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و حزبه‌كانیش بێت.
له‌ په‌راوێزی به‌ڕێوه‌چونی وۆركشۆپه‌كه‌یان له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌، وتیشی "ئه‌وه‌ قۆناغی دووه‌می پرۆژه‌كه‌یه‌ و قۆناغه‌كانی داهاتووش كۆكردنه‌وه‌ی واژۆیه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی".




Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft