ئۆتۆمبێلێك له‌ پارێزگای دهۆك خۆی ده‌كات به‌ ماڵێكدا


نیوه‌ڕۆی دوێنێ 12-1 ئۆتۆمبێلێك له‌ كۆمه‌ڵگای بێگوڤای سه‌ربه‌ ناحیه‌ی باتیفا له‌ پارێزگای دهۆك، له‌كۆنترۆڵی شۆفێر ده‌رده‌چێت و ده‌چێته‌ خانویه‌كه‌وه‌ و شه‌ش كه‌س بریندار ده‌بن.
به‌پێی په‌یجی "باتیفا ترافیك"ی بنكه‌ی هاتوچۆی ناحیه‌ی باتیفا له‌ فه‌یسبوك، كاتژمێر 1:30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای بێگوڤا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیك ئاپ "فولكس واگن" به‌ ئه‌گه‌ری نه‌مانی ستۆپ، شۆفێره‌كه‌ی كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و خۆی به‌ خانوی هاووڵاتییه‌كدا كێشاوه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، له‌ ئه‌نجامی روداوه‌كه‌، شه‌ش كه‌س برینداربون و زیانی مادیش به‌ر خانوه‌كه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ گه‌یشتوه‌.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر ئازاد ته‌ها به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك رونیكرده‌وه‌، له‌ روداوێكی هاتوچۆدا دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربون.
شه‌وی رابردو پێكدادانێك له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی پێشخابور له‌ نزیك گوندی "پێ بزنێ" رویداوه‌ و له‌ئه‌نجامدا دوو كه‌س كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ یه‌كێكیان پێشمه‌رگه‌ بووه‌، ژن و پیاوێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربون، هه‌روه‌ها زیانی زۆر به‌ر هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌وتوه‌، كه‌ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و بارهه‌ڵگر بون.





Share :

بابەتی زیاتر

ڕاپۆرت

  

  

  

  

  

ئەلبوم

سەرپێچی هاتوچۆ

لەگەڵمان بە لە facebook

کەش و هەوا

Website Design by Kurdsoft